لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤڤى كهوتووه بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو لە ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ چوار تۆمەتبار دەستگیر كران كە هەستابوون بە تەقە كردن لە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش .
دوای ئەوەی بەفەرمانی دادوەر هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی قەزای چەمچەماڵ دەردەچن بە مەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتبار (س ، ل ، أ ) و دوای گەیشتنیان هێزەكان داوا لە تۆمەتبار دەكەن كە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس بكات بەڵام ئامادە نابێت خۆی ڕادەست بكات و كاردانەوەی دەبێت بەوەی بەهاوكاری سێ كەسی تر تەقە لە هێزەكان دەكات و بەوهۆیەوە 2 كارمەندی پۆلیس و 5 كارمەندی ئاسایش بریندار دەبن .
پاش ماوەیەكی كورت لە ڕوداوەكە و بەسەر پەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش توانییان تۆمەتباری سەرەكی و 3 تۆمەتباری تر بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر بكەن .
لەئێستاشدا بریندارانی ڕوداوەكە لە نەخۆشخانەن و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن ، باری تەندروستییان جێگیرە .
لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەی ورد بەردەوامە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.