Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:49

کۆمسیۆن راگەیەندراوێکی دەربارەی ژماردنەوەی دەنگەکانی کەرکوک بڵاوکردەوە

پرۆسەكە بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم لایەنەكان بەرێوەچوو
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیەندراوێكی دەربارەی كۆتاییهاتنی ژماردنەوەی دەنگەكانی پارێزگای كەركوك بڵاوكردەوە و ئەوەیخستەڕوو كە پرۆسەكە بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم لایەنەكان بەرٍێوەچووە.

كۆمسیۆن لە راگەیەندراوەكەیدا ئەوە دەخاتەڕوو كە سەرباری ئاستەنگە زۆرەكانی بەردەم ژماردنەوەی بەشێكی دەنگەكان، بەڵام خەڵكی كەركوك و بەتایبەتیش ئەو كارمەندانەی بەشدارییان لە جیاكردنەوەو ژماردنەوەی دەنگەكاندا كردووە، هەستێكی زۆر نیشتمانیان پیشاندا و دەكرێت بكرێنە نمونەی یەكڕیزی نیشتمانیی.

راشیگەیاند كە نوێنەری هیچ قەوارەیەكی سیاسیی دەستی لەكاروبارەكانی كۆمسیۆن وەرنەداوەو كارەكە بە بێلایەنییەكی تەواو و بە سەرپەرشتی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەچووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.