Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:45

حەشدی شەعبی: نزیکه‌ى 20 بۆ 24 هه‌زار چه‌کدارى داعش له‌ عێراقدا هه‌ن

حەشدی شەعبی: له‌و ژماره‌یه‌ 6 هه‌زاریان رۆژانه‌ كارى كوشتن و رفاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

ئەبو مەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، رایگەیاند" نزیكه‌ى 20 بۆ 24 هه‌زار چه‌كدارى داعش له‌ عێراقدا هه‌ن، كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ نزیكه‌ى 6 هه‌زار چه‌كدارى داعش له‌ گوره‌پانى شه‌رو هێرشكردندان و رۆژانه‌ كارى كوشتن و رفاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 

به‌پێى هه‌والێكى ئاژانسى "نون"ى تایبه‌ت به‌ هه‌واله‌كانى عێراقى، موھەندیس ره‌خنه‌ى له‌ حكومه‌تى عێراقى گرتووه‌ له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش و راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ردا داعشدا. 

ناوبراو هۆكارى گه‌رانه‌وه‌ى داعش بۆ ناو خاكى عێراق و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى، بۆ ئه‌داى حكومه‌ت و تێكچوونى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق ده‌گه‌رێنێته‌وه‌، به‌لام به‌پێى وته‌ى مه‌هه‌ندیس حه‌شدى شه‌عبى زۆربه‌ى ناوچه‌ بیابانه‌كانى كۆنترۆل كردووه‌ . 

هه‌روه‌ها وتیشی" سەرھەڵدانی قەیرانی سیاسی و رێککنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر کابینەی داھاتووی حکومەت، ھۆکارێکی ترە بۆ سەرھەڵدانەوەی شانە نووستووەکانی داعش لە پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە و نەینەوا و چەند ناوچەیەکی تری عێراق.

ناوبراو داواى له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌كات رۆلى زیاتر ببینین له‌ پاراستى ئاسایشى عێراق و رێگرتن له‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان و بەپێویستیشی زانی لەم قۆناغەدا، ھەماھەنگی تەواو لەنێوان سوپاو پۆلیس و حەشدی شەعبیدا ھەبێت، بە ئامانجی لەناوبردنی شانە نووستوەکانی داعش لە عێراقدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.