Erbil 25°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:17

یه‌کێتى ناوه‌ندی تۆپى پێی کوردستان ئاگاداریه‌ک ئاراسته‌ى یانه‌کان ده‌کات

له‌راگه‌یاندراوی یه‌كێتیه‌كه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانی چالاكییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ـ راهێنه‌ری گۆڵپارێزان و سه‌رپه‌رشتیاری تیپ)، له‌ وه‌رزی 2017/2018 كار له‌گه‌ڵ دوو تیپی جیاوازدا بكه‌ن، بۆ نموونه‌ راهێنه‌رێك له‌ تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌كه‌ خۆی كاری كردووه‌، نابێ هه‌مان راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ تیپی لاوان یان تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كه‌ی خۆی كار بكات، هه‌مان شت بۆ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و راهێنه‌ری گۆڵپارێزان و سه‌رپه‌رشتیاری تیپیش دروسته‌.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.