له نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " سامان حوسێن پوور " كورته فیلمی " دوایین باوه‌ش " له فه‌ره‌نسا خه‌ڵاتكرا .
له ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی " گۆش " كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌چوو ، فیلمی (دوایین باوەش) لە دەرهێنانی (سامان حوسێن پوور) و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری كوردستان خه‌ڵاتی باشترین فیلمنامه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
كورتە فیلمی دوایین باوەش باسی بنەماڵەیەك دەكات كە هەموویان سەرقاڵی مۆبایلەكانیانن و كاتی ئه‌وه‌یان نییه به یه‌كه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن و ئەمەش بۆتە هۆی دروست بوونی بۆشایی لە نێوایاندا .
سامان حوسێن پوور ده‌رهێنه‌رێكی گه‌نجی شاری سه‌قزه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، تاكو ئێستا له ده‌یان فێستیڤالی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتكراوه و خاوه‌نی زیاتر له 35 خه‌لاتی جۆراوجۆره له بواری ده‌رهێنه‌ری و كاری سینه‌ماییدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.