به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی ١٩١٠ سینه‌ما ھێنرایه سلێمانی، كه ئه‌وكات سینه‌ماكه به پیل ئیشی دهكردو له سابونكه‌ران لهخانهكهی شێخ ئه‌حمه‌ددا به‌شه‌و خه‌ڵكی ده‌ھاتنه ته‌ماشای.
به‌ڵام دواتر بۆیه‌كه‌مجار له ساڵی ١٩٤٢ سینه‌مای صلاح ا‌لدین له‌سلێمانی له‌لایه‌ن ھه‌ردوو برا (ڕه‌مزی قه‌زاز و عومه‌ر قه‌زازه‌وه له‌ته‌نیشت سینه‌ما سیروانی ئێستا دامه‌زراو كرایه‌وه، یه‌كه‌م فیلمیش كهپێشكهشیانكرد فیلمێكی ئه‌مریكی بوو به‌ناوی "گه‌ڕانه‌وه‌ی فرانك جیمس". دواتر سینه‌مای گۆیژه لهساڵی١٩٤٩دروستكراو له‌ساڵی ١٩٥٠كرایهوه و پاشانیش سینه‌مای ڕه‌شید و سیروان و دڵشاد دروستكران.
ئێستا له سلێمانی هیچ كام له‌و سینه‌مایانه نه‌ماون، له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ته‌نها سێ سینه‌ما له شاری سلێمانیدا هه‌بووه، كه ئه‌وانیش سینه‌ما سیروان، دڵشاد و ڕه‌شید، بوون، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوان له‌و سینه‌مایانه كه دڵشاد و ڕه‌شیدن، ڕووخێنراون، ته‌نها سینه‌مای سیروان ماوه، به‌ڵام ئه‌ویش نمایشی فیلمی تێدا ناكرێت.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیادا ئێستا چه‌ند هۆڵێكی دیكه‌ی سینه‌مایی كراونه‌ته‌وه كه له "سیتی سینه‌ما" سێ هۆڵی سینه‌مایی هه‌یه و به‌رده‌وام نمایشی فیلمی تێدا ده‌كرێت و هاوكات سینه‌ما سالمیش كه ڕۆژانه له چوار كاتی جیاوازدا فیلم نمایش ده‌كات و ئه‌مه بێجگه له چه‌ند سینه‌مایه‌كی "3D" و "5D"، ئه‌وانیش به‌رده‌وامن له فیلم نمایش كردن.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.