به مه‌به‌ستی رێزگرتن و نواندنی زیاتری هونه‌ری مۆسیقا له كوردستان ، بریار وایه ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی مۆسیقای كوردی كه له هه‌ردوو به‌شی كێبركێ و ئاسایی پێك دێت ،له شاری سنه له رۆژهه‌لاتی كوردستان به‌رێوه‌بچێت .
به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگی شاری سنه " جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی " ئاشكرایده‌كات ، شاری سنه به پشتیوانی له ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای كوردی حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای كوردی به‌رێوه‌ده‌بات ، وتیشی بۆ ئه‌مساڵ فێستیڤاڵه‌كه له دوو به‌شی كێبركێ و به‌شی ئاسایی به‌رێوه‌ده‌چێت .
به‌شی كێبركێكه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی ئاواز و ژه‌نین پێكهاتووه كه هه‌ریه‌ك له مۆسیقای مه‌قام ، به‌یت ، لاوك ، حه‌یران ، سیاچه‌مانه و گۆرانی له خۆ ده‌گرێت ، ئه‌و ئامێر مۆسیقیانه‌ی له‌م له‌م فێستیڤاله به‌شدار ده‌بن بریتیین له شمشال ، زورنا ، نه‌رمه نای ، دوزه‌له ، قه‌شمه ، ته‌مور ، دووتار ،دیوان ، عود ، كه‌مانجه ، ده‌هۆل ، دمهك ، دیاره و ده‌ف .
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م فێستیڤاله‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن پێویسته ته‌مه‌نیان له نێوان " 14 بۆ 17 ساڵ " و " 18 بۆ 22 ساڵ " و " 23 بۆ 28 ساڵ " بێت ، ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له 14 ساڵ كه‌متر بێت به‌ڵام لیهاتووی باشیان هه‌بێت ، ده‌توانن له به‌شێكی تایبه‌تی ئه‌م فێستیڤاله به‌شداری بكه‌ن .
20//201810 وه‌ك دوا مۆله‌تی ناردنی به‌رهه‌مه مۆسیقاییه‌كان دیاریكراوه و ئه‌نجامی به‌شداربووانی فێستیڤاڵه‌كه‌ش له 14/12/2018 بڵاوده‌كرێته‌وه ، فێستیڤاڵه‌كه له رۆژانی (2 بۆ 6 ) ی مانگی یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.