Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:30

رۆژێک بۆ قوربانیانی دەستی داعش له‌ عێراق و جیهان دیاری ده‌کرێت

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ عێراق پێشنیارێكى داوه‌ته‌ پەرلەمانی ئەورووپا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/6/2018، وتەبێژی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە پەرلەمانی ئەورووپا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیارێکی حكومه‌تى عێراق بۆ دیاریکردنی رۆژێکی جیهانی بۆ قوربانیانی دەستی داعش.

به‌پێى هه‌والێكى مالپه‌رى كه‌نالى (العربیه‌)، ئه‌حمه‌د مەحجوب، وتەبێژی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردوتەوە و ئاماژەی بەوەداوه‌، كه‌ پەرلەمانی ئەورووپا لە دانیشتنی گشتی رۆژی 20ی حوزەیرانی 2018دا رازیبوو بە پێشنیاری عێراق کە لەڕێگەی باڵیۆزخانەکەیەوە لە برۆکسل پێشکەشیکردبوو، كه‌ داوایکردبوو رۆژێکی جیهانی بۆ قوربانیانی دەستی داعش دیاری بکرێت.

وتیشى" لە دانیشتنێکی پەرلەمانى ئه‌ورووپادا، کە لە ستراسبۆرگ لە بەرواری 2 تا 6ی تەموزی 2018 بەڕێوەدەچێت، ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ ده‌درێت و باڵیۆزخانەى عێراقیش بە هاریکاری لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپادا رۆژێکی گونجاو دیاری دەکەن بۆ ئەوەی ساڵانە لەو رۆژەدا رێز لەقوربانیانی دەستی داعش بگیرێت لە عێراق و جیهاندا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.