پاش ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن كاندید و ئەندامانی ئاكەپەوە هێرش كرایە سەر چاودێران و ئەندامانی "هەدەپە" لە شارۆچكەی پرسووسی سەربە روحا، هەدەپە سكاڵای لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا تۆماركردو ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە سكاڵانامەكەی هەدەپەدا هاتووە" كه گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئاكەپە هەڕەشە لە دەنگدەران و چاودێرەكانی هەدەپە دەكەن و لە چەندین بنكە دەنگی بەكۆمەڵیان خستووەتە ناو سندوقەكانەوە، بۆیه بۆ ئهم مهبهسته هەدەپە له دەستەی هەڵبژاردن له چەند بنكەی دەنگدان لە پرسووسی سەربە ڕوحا سكاڵای تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.