Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:36

تۆ له‌کاتی گونجاوی خۆتدایت

نه‌له‌پاشی نه‌له‌پێش
کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ته‌مه‌نی 23 ساڵی له‌زانكۆ ده‌رده‌چێت به‌ڵام پێنج ساڵ چاوه‌ڕێ ده‌كات ئینجا داده‌مه‌زرێت.

یه‌كێكی تر له‌ 30 ساڵی زانكۆ ته‌واو ده‌كات یه‌كسه‌ر داده‌مه‌زرێت .

یه‌كێكی تر له‌ له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵی هاوسه‌رگیری ده‌كات پانزه‌ ساڵ چاوه‌ڕێ ده‌كات ئینجا خوا مناڵێكی پێ ده‌به‌خشێت .

یه‌كێكی تر له‌35 ساڵی هاوسه‌رگیری ده‌كات دوای ساڵێك خوا مناڵێكی پێ ده‌به‌خشێت.

ئۆباما له‌ته‌مه‌نی 55 ساڵی له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار خانه‌نیشین بوو تره‌مپ له‌ له‌ته‌مه‌نی 70ساڵی بوو به‌سه‌رۆك

یه‌كێكی تر له‌ 35ساڵی ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌ك به‌ڵام له‌په‌نجا ساڵی ده‌مرێت ،یه‌كێكی تر له‌ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا له‌ 90ساڵی ده‌مرێت .

بۆیه‌ هیچ غه‌م له‌هیچ شتێك مه‌خۆ تۆ له‌چوار چێوه‌ی كاتی خۆتی نه‌له‌پاشی نه‌له‌پێش واته‌ نه‌زووه‌ و نه‌درنگه‌ تۆ له‌كاتی گونجاوی خۆت ده‌خولێیته‌وه‌ له‌وانه‌ ئیستا كاته‌كه‌ت به‌سستی بڕوات به‌ڵام تۆ نازانی به‌یانی به‌چی بۆت قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌ كات ئامرازێكه‌ به‌ده‌ست خودایه‌ چۆنی دانابێت وواده‌بێت و له‌و كاته‌ی كه‌دیاری كراوه‌.

بۆیه‌ هه‌رگیز خۆت به‌كه‌س به‌راورد مه‌كه‌ ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه‌ به‌یانی كاتی تۆیه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ستیت و به‌ردوام به‌ له‌هه‌وڵدان ،هیچ كاتێكیش بێ هیوا مه‌به‌ له‌ژیانو مه‌ڵێ كاتم به‌سه‌رچوو.

ن/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.