Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:05

داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌کرێت

به‌هۆی ئاشكرابوونی پرسیاری تاقی كردنه‌وه‌ی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی
کوردستان TV
100%


دوای ئاشكرا بوونی پرسیاری تاقی كردنه‌وه‌ی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی، داوا ده‌كرێت وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و سه‌رۆك وه‌زیران لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بكات .

زیا ئه‌سه‌دی به‌رپرس له‌ لیسته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌ راگه‌یاندراوێكدا داوای كردووه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌وه‌كاله‌ت ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی پرسیاری تاقی كردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی له‌بابه‌تی ئاین ئاشكرا بوو.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا،هاتووه‌، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندوه‌: وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و بریكاره‌كانی به‌رپرسن له‌ دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئایین بۆ قۆناغی ئاماده‌یی.

ئه‌سه‌دی داواشی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه‌ وه‌زیر و بریكاره‌كانی بخاته‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیان بكات.

به‌رپرسه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در داواشی له‌ كه‌سوكاری قوتابیان كرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بده‌نه‌ دادگا و به‌ روخاندنی باری ده‌رونیی رۆڵه‌كانیان تۆمه‌تباریان بكه‌ن، پرسیاری ئه‌وه‌شی كردوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌توانێت پرسیاره‌كان بپارێزێت، چۆن رۆڵه‌كانیان ده‌پارێزێت؟

رۆژی شه‌ممه‌ 22ی ئایاری 2018، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و واده‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دوباركردنه‌وه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ دیاری كرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.