سه‌رۆك كۆماری توركیا و هه‌روه‌ها محه‌ڕه‌م ئینجه‌ی ركابه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری خولی داهاتوو له به‌ڵێنی پێش هه‌ڵبژاردندا یه‌ك هه‌ڵوێستن و هه‌ردووكیان به‌ڵێنیانداوه تا په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه وڵاتی خۆیان.
ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و ئینجه‌ی ركابه‌ری له‌كاتێكدایه كه زۆرێك له ده‌نگده‌رانی توركیا گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تییان له زۆریی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریی له‌ناو خاكی توركیادا هه‌یه.
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتییانی توركیا بوونی ئه‌م ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ری سووریا له‌ناو وڵاته‌كه‌یان به له‌مپه‌رێك بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ زیادبوونی رێژه‌ی بێكاریی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا له شاری غازی عه‌نتاب وتی: به‌نیازین به‌خێرایی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاسایش له سه‌رتاسه‌ری سووریادا به‌رقه‌رار بكه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین تا ئاسانكاریی بكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی میوانه‌كانمان.
به وته‌ی ئه‌ردۆغان له ئێستادا نزیكه‌ی 200 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی وێڕای به‌جێهێشتنی خاكی توركیا، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای توركیا له باكووری سووریا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌ڕه‌م ئینجه كه به‌ربژێری پارتی گه‌لی كۆمارییه به‌ڵێنیداوه ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك كۆماری داهاتووی توركیا، په‌نابه‌رانی سووریی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاتی خۆیان و هه‌روه‌ها به‌نیازه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د زیندوو بكاته‌وه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه سێ ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره‌ی سووریی په‌نایان بردووه بۆ توركیا و له‌وێ حه‌واونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.