ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/6/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منی پارێزگاى بابل ڕایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شارى حیلله، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو كه له‌ناو چه‌ند ئۆتۆمبێلێكدا بوون، ته‌قه‌یان له عه‌قید سه‌فا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى بابل له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ده‌وامى فه‌رمى كرد‌و له ئه‌نجامدا كوژرا.
دواى ڕووداوه‌كه‌ش هێزێكى ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆدا و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.