بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلاحاجی دێلۆیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر، کاک مەلاحاجی دێلۆیی - مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک مەلاحاجی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.