په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په رایگه‌یاند: "ده‌زانین كه هه‌موو كه‌س به دڵ له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌یه و بای هه‌ده‌په هه‌ڵیكردووه و له 24ـی حوزه‌یراندا له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌نگ ده‌داته‌وه".
له میانی به‌شداریكردنی له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی ئیسكه‌نده‌روون-ی پارێزگای هاتای بوڵدان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
بوڵدان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ده‌په وه‌ك خه‌ڵكی هاتای فره‌یی له‌خۆی گرتووه و گوتی: "هه‌موو ره‌نگه‌كانی وڵات به ئه‌رمه‌نی، سریانی، عه‌ره‌ب، تورك، كورد، عه‌له‌وی، سونییه‌وه هه‌موو كه‌س پارتی دیموكراتی گه‌لان به هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی ده‌زانن".
بوڵدان به بیری هێنایه‌وه كه ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه تا قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بهێنن ده‌نگ بده‌ن به هه‌ده‌په.
گوتی: "هه‌وڵیش بده‌ن ئێمه به‌ربه‌ست نه‌بڕین متمانه‌مان به گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵكی ئهنتاكیایه، متمانه‌مان به‌و كورد، تورك، عه‌ره‌ب، عه‌له‌وی، ئه‌رمه‌نی و سریانیانهیه كه لێره ده‌ژین، ده‌زانین كه هه‌موو كه‌س به دڵ له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌یه و بای هه‌ده‌په هه‌ڵیكردووه و له 24ـی حوزه‌یراندا له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌نگ ده‌داته‌وه"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.