Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:14

یه‌کێتى توپى پێى کوردستان چه‌ند بریار و راسپارده‌یه‌کى نوێ ده‌رکرد

له‌شارى دهۆك كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتى تۆپى پێ به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ، به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى یه‌كێتى توپى پێى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خوى به‌ست و چه‌ند بریار و راسپاره‌ده‌یه‌كى نوێ ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بون:

1/ له‌ وه‌رزى نوێی چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان، هه‌ردوو لیژنه‌ى پێشبركێ و سزادان جیا ده‌كرێنه‌وه‌ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت:
أ/ لیژنه‌ى پێشبركێ.
ب/ لیژنه‌ى سزادان و رێكارى.

2/ له‌ وه‌رزى 2018/2019 له‌ ده‌ستپێكى خول و چالاكیه‌كانى یه‌كێتیه‌كه‌مان، پێویسته‌ سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك وه‌رزشوان یان یاریزانى پێشووى توپى پێی یانه‌كان یان هه‌لبژارده‌كانى توپى پێ بووبێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌روك ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێریش بێت مافى سه‌رپه‌رشتیارى تیپی نیه‌.

3/ له‌سه‌ر راپورتى لێكولینه‌وه‌ و پێشنیارانى راهێنه‌ران و كارگێران و سكالاى یانه‌كانى به‌شداربوو له‌ خولى نایابى كوردستان، له‌به‌ر دروستكردنى كێشه‌ ئاڵۆزى و ناوزراندن و تۆمه‌ت هه‌لبه‌ستن به‌ یاریزانان و راهێنه‌ران و یانه‌كان و ناشیرین كردنى خولى نایابى كوردستان له‌ لایه‌ن یاریدە‌ر‌ى راهێنه‌رى یانه‌ى برایه‌تى (ره‌وه‌ند عه‌بدولخالق) بریاردرا به‌ دوورخستنه‌وه‌ى ناوبراو بە یەکجاری له‌سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانى یه‌كێتى توپى پێى كوردستان و له‌ لایه‌ن یه‌كێتیه‌كه‌مان بە هیچ شێوەیەک مامه‌له‌ى له‌گه‌ل ناكرێت، هیچ یانه‌یه‌كیش بۆى نییه‌ كارى له‌گه‌ل بكات و، هیچ راهێنەرێک بۆی نییە کاری لەگەڵ بکات، بە پێچەوانەوە راهێنەرەکەیش سڕ دەکرێت.

4/ بریاردرا به‌ مانه‌وه‌ى یانه‌ى شێروانه‌ له‌ خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018ـ 2019 ئه‌مه‌یش به‌ هوى هه‌لوێستى وه‌رزشى جوامێرانه‌ى سه‌روك و ده‌سته‌ى كارگێرى و جه‌ماوه‌رى خوشه‌ویستى یانه‌ى شێروانه‌ و شارى كه‌لار، هه‌روەها به‌ هوى گرینگیدانی وەرزش له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و یه‌كسانبوونى خاڵەکانی یانەی شێروانە له‌گه‌ل یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و جیاوازیان بە یه‌ك گۆل.

5/ بریاردرا به‌ ئازادكردنى سه‌رجه‌م یاریزانانى فوتسالى كچانى یانه‌كانى كوردستان و گواستنه‌وه‌یان به‌ ئازادانه‌ و بێ بەربەست بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.

6/ بریاردرا به‌ گه‌راندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌كانى كه‌ركووك بۆ یانه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك.

7/ داوا له‌ سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى تیپی قوتابخانه‌كانى توپى پێى كوردستان كه‌ سه‌ركه‌وتون بۆ قوناغى كوتایى پالاوانیه‌تى قوتابخانه‌كانى كوردستان، رۆژى شه‌ممه‌ 23/6/2018 له‌ كاتژمێر 12 نیوه‌رو له‌ باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن.

8/ داوا له‌ نوێنه‌رى تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى كوردستان دەکەین، كه‌ بۆ قوناغى كوتایى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتوانى كوردستان سه‌ركه‌توون، رۆژى شه‌ممه‌ 23/6/2018 له‌ كاتژمێر 12 نیوه‌رو له‌ باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن.

9/ داوا له‌ نوێنه‌رانى لقه‌كانى یه‌كێتى توپى پێى كوردستان( هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و كه‌ركووك) ده‌كه‌ین رۆژى شه‌ممه‌ 23/6/2018 له‌ كاتژمێر 12 نیوه‌رو له‌ باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى هه‌لبژارده‌ى پارێزگاكان.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.