Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:22

موقتەدا سەدر عەممار حەکیم و ئەیاد عەللاوی هاوپه‌یمانیه‌کی گه‌وره‌ پێکده‌هێنن

100 كورسی پەرلەمان لەخۆ دەگرێت
کوردستان TV
100%


سەركردەیەكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی بەسەرۆكایەتی عەمار حەكیم ئاشكرا كرد كە رێككەوتننێك لە نێوان هەریەك لە هاوپەیمانیەتییەكانی سائیروون و وەتەنییە و حیكمە بۆ پێكهێنانی گەورەترین بارستەی ناو پەرلەمان واژوو كراوە كە 100 كورسی پەرلەمان لەخۆ دەگرێت.

هەریەک لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی لیستی سائیروون و ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە ، هاوپەیمانییەتییەکیان واژۆکرد.

هاوپەیمانییەتییەکەیان زیاتر لە 100 ئەندام پێکدێنێت و بەو شێوەیە دەبنە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق.

ئەو سەركردەیە بە "شەفەق نیوز"ی راگەیاندووە، تا ئێستا ئەو هاوپەیمانیەتییەی رێككەوتننی لەسەر كراوە خاوەنی 100 كورسی پەرلەمانییە و گفتوگۆكان لەگەڵ هاوپەیمانی فەتح بەردەوامە بۆ هاتنە پاڵ هاوپەیمانیە گەورەكە بەمەبەستی پێكهێنانی حكوومەت.

ئەم هەفتەیە گۆڕانكاری گەورە لە عێراق روویان دا كە بریتی بوون لە بڕیارەكانی حكوومەتی عێراق و پەرلەمان و دواتر سڕكردنی كۆمسیۆن دیاریكردنی دادوەران بۆ سەرپەرشتیكردنی كارەكانی و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و هەژماركردنەوەی بەدەستی دەنگەكان و جێبەجێكردنی هەموارەكانیش بەشێوەیەكی بەرەو دواوە كە یەكەم جارە بەو شێوەیە بێت.

لە 12ی مانگی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو تیایدا هاوپەیمانی سائیروونی سەر بە موقتەدا سەدر 54 كورسی و هاوپەیمانی فەتح 47 كورسی و هاوپەیمانی نەسڕ 42 كورسی و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا 25 كورسی و پارتی دیموكراتی كوردستان 24 كورسی و هاوپەیمانی وەتەنییە 22 كورسی و رەوتی حیكمەی نیشتیمانی 19 كورسیان بەدەست هێنا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.