Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:22

شاره‌زایه‌کى یاسایى عێراقى: په‌رله‌مانى ئێستاى عێراقى توانای هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى نییه‌

ئه‌وه‌ى كه‌ دوێنێ له‌ په‌ڕله‌مان بریارى له‌سه‌ر درا جگه‌ له‌ نایاسایى بوونى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نى دۆراو بووه
کوردستان TV
#7
100%

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ئێواره‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ چه‌ند بریارێكى له‌مه‌ڕ كۆمیسیۆن و ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدانى 12/5/2018  هه‌مواركرده‌وه‌ و كه‌ تێیدا بریاڕدرا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمسیاران و هه‌لپه‌ساردنى سه‌رجه‌م لقه‌كانى كۆمسیۆنى پارێزگاكانى عێراق هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان دووباره‌ به‌ده‌ست هه‌ژماركردنه‌وه‌ و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ده‌نگه‌ تایبه‌تییه‌كان و ئاواره‌و ده‌نگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ .

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ شاره‌زایه‌كى یاسایى عێراقى دكتۆر سوفیان عه‌باس"  سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنى ئه‌و بریارانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق گووتى: وه‌ك بنه‌ماى ته‌شریعى یاسایى پێویسته‌ هه‌موارى هه‌ریاسایه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دابێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ دوێنێ له‌ په‌ڕله‌مان بریارى له‌سه‌ر درا جگه‌ له‌ نایاسایى بوونى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نى دۆراوى  تایبه‌ت بووه‌

هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى په‌ره‌له‌مان گووتى: دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئاشكراكران و لیسته‌كان رێژه‌ى ده‌نگ و كورسیه‌كانیان دیارى كرا په‌رله‌مانى عێراق كۆتایى به‌ ده‌سه‌ڵاتى هاتووه‌ توانای ده‌ركردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى نامێنێت به‌ پێى یاساى هه‌ڵبژاردن ، ئه‌وه‌ى له‌تواناى په‌رله‌مان دابێت ته‌نیا تانه‌لێدان و سكاڵاكردنه‌ له‌ پێشێلكاریه‌كان و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ لاى دادگاى فیدرالى و لێژنه‌ى باڵاى دادوه‌رى

له‌ كۆتایدا دكتۆر سوفیان باسى له‌ وه‌كرد: دادگاى فیدرالى رێگره‌ له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسا ده‌ستوریانه‌ى كه‌ ناكۆكن له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى مافى گشتى  

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.