Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:03

ده‌وڵه‌تى یاسا: عه‌بادى له‌مه‌ر قه‌یرانى ئاو له‌گه‌ل تورکیا هیچ هه‌نگاوى نه‌ناوه‌

ده‌وڵه‌تى یاسا: توركیا به‌پێی "نه‌وت به‌رامبه‌ر ئاو" مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كات
کوردستان TV
100%

زه‌ینه‌ب خه‌زره‌جی، په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانى ئاو، له‌گه‌ل توركیاو ئێران، ڕایگه‌یاند" حكوومه‌تى عه‌بادی تائێستا به‌ فه‌رمى هیچ هه‌نگاوێكى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى ئاو نه‌ناوه‌، كێشه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دروست بووه‌، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتینه‌ قۆناغى وشكایى، به‌تایبه‌ت دواى بڕینی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه‌".

خه‌زره‌جی ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ تائێستا هیچ ڕێكارێكى ڕاسته‌قینه‌یان نه‌بینیوه‌، جگه‌ له‌ ئیدانه‌كردن و داواى دواخستنى كۆكردنه‌وه‌ى ئاو له‌ به‌نداوى ئه‌لیسۆ له‌ توركیا، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر نییه‌، چونكه‌ توركیا ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ى، به‌نداوه‌كه‌ پڕ له‌ ئاو ده‌كات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا ، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ توركیا به‌پێی "نه‌وت به‌رامبه‌ر ئاو" مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كات، گوتیشی: "ده‌بێت به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ین و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیی و ئابوورییه‌كان بپچڕێنین و باڵیۆزی توركیاش له‌ به‌غدا بۆ ئه‌نقه‌ره‌ بنێرینه‌وه‌"

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.