Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:24

یۆنامی ئاماری کوژراوانی مانگی 5ی 2018ى لە عێراق راگەیاند

پارێزگای بەغدا زۆرترینی بەركەوتووە
کوردستان TV
100%

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماری كوژراوانی مانگی 5ی 2018ى لە عێراق راگەیاند و بەپێی ئامارەکان، پارێزگای بەغدا زۆرترین زیانی بەركەوتووە.

بەپێی راگەیێندراوی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) "لە ئەنجامی كردەوەی تووندوتیژی و ناكۆكی چەكداری تەنیا لە مانگی ئایاری رابردوو 95 عێراقی كوژراون و 163ی دیكەش برینداربوونە، ئەو رێژەیە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە بە سڤیل دەژمێردرێن وەكو هێزەكانی پۆلیس ، بەشەكانی بەرگری شارستانی ، تیمەكانی ئاسایشی كەسی ، پۆلیسی دامەزراوەكان و پۆلیسەكانی بەشی ئاگركوژێنەوە".

لەنێو كۆی ئەو ژمارەیەی یۆنامی لە مانگی ئایاری رابردوو تۆماری كردوون 86 سڤیل كوژراون و 148ی دیكەش برینداربوونە بەبێ بوونی هێزەكانی پۆلیس ، پارێزگای بەغدا بەپلەی یەكەم دێت بە كوژرانی 45 كەس و برینداربوونی 72 كەسی دیكە ، پارێزگای دیالەش بەكوژرانی 6 كەس و برینداربوونی 35 كەسی دیكە بە پلەی دووەم دێت ، لە پارێزگای كەركووكیش 20 كەس كوژراون و 16 كەسیش برینداربوونە ، بەپێی ئەو ئامارەی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە فەرمانگەی تەندروستی ئەنبار دەستی كەوتووە تەنیا لە سەرەتای مانگی رابردوو تاوەكو 31-5-2018 لە پارێزگای ئەنبار 6 كەس كوژران و 15 كەسی دیكەش برینداربوونە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.