Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:00

فرانس پرێس: ئەگەری روودانى بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر لە عێراق هەیە

فرانس پرێس: سیاسییە دۆڕاوەكان نایانەوێ دان بە شكستەكانیان دابنێن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ ئاژانسی "فرانس پرێس" لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، ئەگەری روودانى بوومەلەرزەیەكی وێرانكەری بەهێزی سیاسی لە عێراق هەیە، دوای ئەوەی پەرلەمان دەستی كردووە بە ڕەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و میلیشیاكانیش بە هیچ شێوەیەك قبووڵی ناكەن كورسیی هاوپەیمانی فەتح كەم بكرێتەوە.

ئاژانسەكە نووسیویەتی، دوای سێ هەفتە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دۆخی گەڕانەوە بۆ دواوە و خاڵی سەرەتا لە عێراق بەدی دەكرێت، پاش ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕاگەیەنرا و لیستە براوەكان خەریكی دانوستاندن بوون بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، چونكە بەشێك لە سەركردە سیاسییەكان كە ماوەیەكی زۆر لە دەسەڵاتی عێراقن، دۆڕانیان قبووڵ نەكرد و داوای دووبارە هەژماری دەنگەكان و ڕەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەكەن.

لە ڕاپۆرتەكە هاتووە، تۆمەتباركردنی یەكتر بە ئەنجامدانی ساختەكاری ناكۆكییەكانی قووڵتر كردووەتەوە، سیاسییە دۆڕاوەكان نایانەوێ دان بە شكستەكانیان دابنێن و دەیانەوێ بوومەلەرزەیەكی سیاسی لە وڵاتەكە دروست بكەن و جۆرێك لە شەڕی ناوخۆی دوور نییە لێ بكەوێتەوە، دوای ئەوەی عێراق ماوەی سێ ساڵ خەریكی شەڕی تیرۆریستانی داعش بوو و ئێستەیش بەردەوامی هەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.