Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:15

کۆمیسیۆن: هەڵوەشاندنەوەی ده‌نگه‌کان له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادگای فیدڕاڵیه‌

كۆمیسیۆن چاوەڕوانی بڕیای دادگای باڵای ئیتحادی دەكات
کوردستان TV
100%


كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق رایگەیاند، كە بەدەنگ بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران ناچێت تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەكەی 12ی ئایار و جیاكردنەوە و هەژماكردنی دەستی بۆ 10% دەنگەكان لەهەر پارێزگایەك.  

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن رایگەیاند: تەنیا دادگای فیدراڵی دەتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە، دەشڵێت، ئەو هەزار و 21 وێستگەیەی دەنگەکانیان رەتکراونەتەوە پێشتریش لە راگەیاندنی ئەنجامەکاندا هەژمارنەکراون.

ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان سازكرد، ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی پێشكەشكردنی تانەكان بوو لەسەر هەڵبژاردنەكان و لەو ماوەیەدا هەزار و 875 تانە  لەلایەن كاندید و لیستەكانەوە تۆماركراوە و روونیكردەوە، دەستەی دادوەری پێداچونەوە دەكات و لەماوەی 10 رۆژدا بەدواداچوون بۆ تانەكان دەكرێت و پاشان ئەنجامی كۆتایی دەنگدان لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاودەكرێتەوە.

بەدران گوتی بەپێی ئەو میكانیزمەی هەیە كە هەزار و 21 وێستگە هەڵوەشاوەتەوە كە زۆرینەی وێستگەكانی دەرەوەی وڵات و لە كۆی 493 وێستگەی دەنگدانی ئاوارەكانیش 411 وێستگەیان هەڵوەشێنراوەتەوە.

گوتیشی: هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە لە ڕووی ڕێكاری و تەكنیكیەوە هەموو باش بوون و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان و ئەنجامەكانی نێو سندوقەكان یەكێكن و جیاوازییان نییە.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەكرد بەپێی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجومەنی كۆمسیاران كار دەكەین و بڕیار دەدەین، پەرلەمان و لایەنەكانی تر ڕێزیان هەیە لامان، بەڵام هەڵوەشاندنەوەی دەنگدان تەنها دادگای فیدڕاڵی ئەو دەسەڵاتەی هەیە و هیچ لایەنێكی تر ئەو دەسەڵاتەی نییە.

سەبارەت بە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق، ریاز بەدران گوتی: ئەو دەنگۆیانەی لە راگەیاندنەکانەوە باسدەکرێن، کە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریداوە بە جیاکردنەوە و ئەژمارکردنەوەی لە 10%ی دەنگەکان، ئەمە سەرەڕای رەتکردنەوەی ئەنجامی دەنگدانی دەرەوە و دەنگدانی مەرجدار، ئێمە رێز لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەگرین، بەدڵنیاییەوە کۆمیسیۆنیش دەکەوێتە ژێر چاودێری پەرلەمان، بەڵام یاسا سەروەرە، یاساش بەرزترە لەو بڕیارەی پەرلەمان، لەگەڵ ئەوەش ئێمە چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکەین،

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مەعن هیتاوی سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق، رایگەیاند، بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران لەوبارەیەوە پێچەوانەی یاسا بەركارەكانە.

سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردن رەخنەی لەو لایەن و قەوارانە گرت كە بەشێوەیەكی نایاسایی و دوور لە رێكارە كارپێكراوەكان، رەخنەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان گرتوەو گومانیان لە راستیی ئەنجامەكەی درووستكردووە، وتیشی: "ئەو لایەنانە پێویستە رێز لە ئەنجامە بگرن و رێگەی یاساییش بگرنەبەر بۆ تانەكانیان و دووربكەنەوە لەو شێوازە هەڵسوكەوتەی كە لە میدیاكاندا گرتوویانەتەبەر".

جەختیشیكردەوە لەسەر شەفافبوونی پرۆسەكەو رایگەیاند:" ئەو ئەنجامەی لە ئامێرەكانی دەنگداندا تۆماركرابوون، هەمان ئەنجامی ناو سندوقەكان بووە، هەرچەندە هەندێك لایەنیش ویستیان گومانی بخەنەسەر، بەڵام دەركەوت وانییە".

مەعن هیتاوی ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمیسیۆن چاوەڕوانی بڕیای دادگای باڵای ئیتحادی دەكات لەسەر ئەو پرسە و، دڵنیایی دایە لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتییان كە ئەنجامەكان رەنگدانەوەی خواستی دەنگدەرانە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.