Erbil 16°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:17

لەبەردەم کونسوڵخانەی ئیسپانیا دژی رامۆس خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت

دروشمى جیاجیا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر رامۆس ده‌وترێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


 دوای ئه‌وه‌ى لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە بەرکەوتنێکدا لە نێوان سێرجیۆ رامۆس و محەمەد سەڵاح ئه‌ستێره‌ میسریەکە دووچاری پێکان ده‌بێت ، بەو هۆكاره‌وه‌  نەیتوانی له‌یاریكردن به‌رده‌وام بێت و به‌چاوى گریانه‌وه‌ یاریگاى جیهێشت له‌خوله‌كى 30ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ ،  له‌و یاریه‌شدا ریال مه‌درید براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو بۆ جاری سێیه‌مى له‌سه‌ر یه‌ك نازناوى خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى به‌ده‌ست هێنا 

دوای ئه‌و ڕووداوه‌ هێرشى راگه‌یاندنى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌رده‌وامه‌ بۆ سه‌ر سێرجۆ رامۆس كاپتنى یانه‌ى ریال مه‌درید ، به‌جۆرێك ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 31 ى ئایاری 2018 لە جاکارتای پایتەختی  وڵاتى ئەندەنوسیا ، وه‌ك گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامی  لە بەردەم کونسوڵخانەی ئیسپانیا دژی سێرجیۆ رامۆس خۆپیشاندانێک ئه‌نجام ده‌درێت تێیدا دروشمى جیاجیا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر رامۆس ده‌وترێته‌وه‌ 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.