Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:50

کۆمسیۆن: کودەتا بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەوەیە شەڕی نێوخۆیی لێبکەوێتەوە

یاسا ڕێگە بە پەرلەمان نادات هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگه‌یاند: یاسا رێگە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی دەرەوەی وڵات نادات و هۆشداریدەدات لەوەی كودەتا بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا رەنگە ببێتە هۆی شەڕی ناوخۆی لە عێراقدا.

ڕیاز بەدران سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقیه‌ گوتی، کودەتا بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەوەیە شەڕی نێوخۆیی لێبکەوێتەوە، بەڵام یاسا ڕێگە بە پەرلەمان نادات هەڵبژاردنەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

بە پێی ئامارەکان، تائێستا زیاتر لە سێ هەزار سکاڵا دژی پرۆسەی دەنگدان و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەشکراون و زۆرێک لە لایەنەکان ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا بڕیاریدا بە ژماردنی دەستیی لە سەدا 10ی کۆی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەرەوەی عێراق و دەنگدانی تایبەتی ئاوارەکان.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.