Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:52

داعش له‌ پارێزگای دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستی به‌ جموجۆڵ کردۆته‌وه‌

ئۆپه‌راسیۆنی پاكسازیكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
100%

جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌كانی نێوان پارێزگای دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌ددین زیادی كردووه‌و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله‌ش ئۆپه‌راسیۆنێكی پاكسازیكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ سنووره‌كه‌ ده‌ست پێكردووه‌.

نه‌قیب حه‌بیب شممه‌ری، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی رایگه‌یاندووه‌: له‌ ئێواره‌ی شه‌ممه‌وه‌، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی پاكسازیكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ سنووری دیاله‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ست پێكردووه‌.

گوتیشی: له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، چوار حه‌شاگه‌ی رێكخراوی داعش خاپووركراون كه‌ یه‌كێكیان ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی رێكخراوه‌كه‌یه‌.

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌ستی پێكراوه‌ كه‌ جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌كانی نێوان پارێزگای دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌ددین زیادی كردبوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.