دادگای فیدڕاڵ لهبارهی پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق روونكردنهوهیهكی بڵاو كردهوه.
ئیاس سامۆک، وتەبێژی دادگای فیدڕالی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دەستوور دیاری کردووە کام لایەن دەتوانێ حکوومەت پێک بهێنێت.
ههر له بهیاننامهكهی وتەبێژی دادگای فیدڕالی عێراقدا هاتووه، کە بڕگەی یەکەمی ماددەی 76ـی دەستوور ئاماژە بەوە دەکات، کە سەرۆک کۆمار لەماوەی 15 رۆژدا گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ رادەسپێرێت.
ئیاس سامۆک ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەپێی دەستوور، گەورەترین کوتلە مەرج نییە ئەو کوتلەیە بێ، کە زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردن بەدەستهێناوە، بەڵکو دەکرێ ئەو کوتلەیە بێت، کە دوای هەڵبژاردن و بە رێککەوتنی کوتلەکان، دروست دەکرێت.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی دادگای فیدڕالی، دوو هاوپەیمانی دەتوانن کوتلەیەکی پەرلەمانی دروست بکەن و هاوپەیمانیی سائیرون لە حکوومەت دوور بخەنەوە، کە زۆرترین کورسیی پەرلەمانی بە دەستهێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.