براده‌رێك ده‌ڵێت: جارێكیان له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م چووین بۆ قاوه خانه‌یه‌ك له‌ئه‌وروپا داوای دوو قاوه‌مان كرد بۆ خۆم و هاوڕێكه‌م ،پاش ئێمه دووكه‌سی تر هاتن ووتیان پێنج قاوه‌مان ده‌وێت دوانمان بۆ بێنه سیانیش پاشه‌كه‌وت كه پاشان دوای خواردنه‌وه‌ی ڕۆیشتن و پاره‌ی پێنج قاوه‌یان دا.
له‌هاوڕێكه‌م پرسی ئه‌وه مانای چیه قاوه‌ی پاشه‌كه‌وت چیه؟ووتم منیش نازانم سه‌برت هه‌بێت ئێستا تێ ده‌گه‌ین..كه‌مێك به‌قسه كردن خۆمان سه‌رقاڵ كرد له‌و كاته یه‌كێك هاته ژورهوهلهڕوخسارو جل وبه‌رگی دیاربوو كه‌سێكی هه‌ژار بوو ووتی قاوه‌ی پاشه‌كه‌وتكراو هه‌یه خاوه‌ن قاوه‌خانه‌كه ووتی به‌ڵێ فه‌رموو،
كابرا دانیشت و قاوه‌كه‌ی خوارده‌وه و ڕۆیشت بێ ئه‌وه‌ی پاره بدات و هه‌ستی بریندار بێت .یان ده‌ست له‌كه‌س پان كاته‌وه
براده‌ره‌كه ده‌ڵێت: پاش پرسیار كردن تێگه‌یشم ئه‌وه عاده‌تێكی كۆنه له‌شاری ناپولی ایتاڵیا پیاده ده‌كرا قاوه‌یان پاشه‌كه‌وت ده‌كرد بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌پاره‌یان نیه قاوه‌ی پێ بكڕن .بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی هه‌ژاره‌كان بریندار نه‌كه‌ن
ئێستا ئه‌م كه‌لتوره زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه له‌هه‌ندێك ووڵات لای چێشتخانه‌كان و لهفهفرۆشهكان و میوه‌فرۆشه‌كان زۆربه‌ی دوكانداره‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت .
خۆزگه لای ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه هاوكاری هه‌ژاران ده‌كرا نه‌ك بهوڕهمهزانه بیهێنیته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیونه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دوو ده‌نگی پێ په‌یدا بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن.
ن/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.