Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:05

کتێبی " دادگاییکردنی جه‌للاد دادگاییکردنی عه‌داله‌ت " بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ هه‌شت به‌ش پێكهاتووه‌
کوردستان TV
100%

كتێبی  "دادگاییكردنی جه‌للا ددادگاییكردنی عه‌داله‌ت " كه‌ له‌لایه‌ن " موحسین ئه‌دیب" ی نووسه‌ر و توێژه‌ر نووسراوه‌ ، له‌ ناوه‌ندی سارا له‌ شاری سلێمانی بڵاوكرایه‌وه‌ .

ئه‌م كتێبه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ پێناسه‌كردنه‌وه‌ى چه‌مكى عه‌داله‌ت له‌ رۆمانى "شارى مۆسیقاره‌ سپییه‌كان"ى به‌ختیار عه‌لى، بۆیه‌ كۆى كتێبه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه‌ قسه‌ بكات و شرۆڤه‌ى چه‌مكى عه‌داله‌ت بكات.
 
له‌ به‌رگى دواوه‌ى كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر په‌ره‌گرافێكى كورتى نووسیوه‌ و هیواى ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كتێبه‌كه‌ له‌ ته‌نیشت عه‌داله‌ته‌وه‌ باسى لێبورده‌یى و هزرى ناتوندوتیژیشى كردووه‌، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت به‌ پشكى خۆى به‌شدار بێت له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌یى و هزرى ناتوندوتیژى.

 جێی باسه‌ ، دادگاییكردنی جه‌للا ددادگاییكردنی عه‌داله‌ت له‌ هه‌شت به‌ش پێكهاتووه‌، نووسه‌ر له‌ ته‌واوى كتێبه‌كه‌ ته‌نیا به‌شێكى رۆمانه‌كه‌ى وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام كۆى توێژینه‌وه‌كه‌ى له‌باره‌ى چه‌مكى عه‌داله‌ته‌ .
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.