فیلمی كوردی " دواهه‌مین ئامێز " له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی منداڵان و لاوانی كوریای باكوور ، توانی ببێته براوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه .
ئه‌م فیلمه له رۆژنی ( 10 بۆ 17 ) ی ئه‌م مانگه له وڵاتی كۆریای باكوور به‌رێوه‌چوو ، سامان حوسێن پوور كاری ده‌رهێنانی بۆ " دواهه‌مین امێز " كردووه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ ( 3 ) هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی ئێرانی توانیان چوار خه‌ڵاتی ئه‌م فێستیڤاڵه به‌ده‌ستبهێنن .
فیلمی " دواهه‌مین ئامێز " باس له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی فه‌زای ئینته‌رنێت ده‌كات له‌سه‌ر كۆمهڵگاو خێزانه‌كان ، فیلمه‌كه چیرۆكی منداڵێكمان بۆ باس ده‌كات كه به هۆی سه‌رقاڵ بوونی خێزانه‌كه‌ی به ئینترنێت و تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له لایه‌ن خێزانه‌كه‌ی پشتگوێ ده‌خرێت و به ناچاری په‌نا بۆ ئامێزی باپیره نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌بات سه‌ره‌نجام ده‌بینێت ئه‌ویش مردووه .
سامان حوسێن پوور كاری نوسین و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌م فیلمه ئه‌نجامداوه و " زانیار لوتفی " وێنه‌ی فیلمه‌كه‌ی گرتووه و " محه‌مه‌د ته‌وریوه‌ریان " كاری ده‌نگی بۆ فیلمه‌كه كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.