Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:09

ئەیاد عەلاوی: تائێستا 25 سکاڵامان لە کۆمسیۆن تۆمار کردووە

ئەیاد عەلاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌
کوردستان TV
100%


ئەیاد عەلاوی ڕایگەیاند بەشیکی زۆر لەخەڵک بێبەشکراون لەدەنگدان ، گوتی تائێستا 25 سکاڵامان لە کۆمسیۆن تۆمار کردووە.

ئەیاد عەلاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن.

داواشیكرد ده‌نگی ئه‌و عیراقییانه‌ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌ و په‌رله‌مانێك دروست بكرێت كه‌ بتوانێت ئه‌ركی خۆی به‌باشی جێبه‌جێ بكات، وتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌كرێت، ئه‌وا كێشه‌ی زۆر دروست ده‌بێت، چونكه‌ چینێكی گه‌وره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی رێگه‌ی پێنه‌دراوه‌ ده‌نگ بدات.

عه‌لاوی باسی له‌وەکرد كه‌ لە ئوردن زۆر سكاڵامان تۆمارکردووه‌، گوتیشی له‌ توركیا 2 سكاڵا و له‌ به‌غدای پایته‌ختیش سكاڵایان تۆمار كردووه.

كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی 24.5 ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراقی به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرانه‌وه‌ و، له‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ڕێژه‌ی جیاواز به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا كراوه‌. هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌ حازم ره‌دینی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، دوورترین واده‌ بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كان، 48 كاتژمێر تێپه‌ڕ ناكات.

10ى ئایار/ مایۆى 2018)‌، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.