سوپای ئیسرائیل پێگە سەربازیەکانی ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج و چەند هێرشێکی موشەکی ئاڕاستەی پێگەکانی سوپای قودسی ئێرانیان کرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/5/2018 رایگه‌یاند: "28 فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی 70 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و رژێمی سووریا كردووه و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 20 كه‌س كوژراوون. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش، له‌و هێرشه‌دا بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان كراونه‌ته ئامانج.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ده‌ڵێت: 28 فڕۆكه‌ی جۆری F-15 و F-16 له بۆمبارانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كاندا به‌شدارییان كردووه‌و 60 مووشه‌كی ئاسمان -زه‌مین"ـیان ئاراسته‌ی بنكه‌كان كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا 10 مووشه‌كی دیكه‌ی جۆری "زه‌مین - زه‌مین" له ئیسرائیله‌وه ئاراسته‌ی سووریا كراوه‌و هێزی به‌رگریی ئاسمانی سووریایش به‌رگرییان كردووه‌و نیوه‌ی مووشه‌كه‌كانیان تێكشكاندووه.
ئیسرائیل لای خۆیەوە رای گەیاندبوو كە لە وەڵامی هەڵدانی چەند مووشەكێك لە سووریاوە بۆ سەر بنكەی سەربازییەكانی ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەوان ژێرخانی سەربازی ئێرانیان لە سووریا بۆردومان كردووە.
لای خۆیەوە روانگەی مافی مرۆڤی سووریا رای گەیاند كە بەهۆی گورزەكانی ئیسرائیلەوە 23 سەرباز كوژراون كە پێنجیان سوورین و 18ی تریان هێزەكانی لایەنگری سوپای سووریا‌ن لەو بۆردومانەی كە چەند ناوچەیەكی سووریای گرتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.