Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:32

ئارسناڵ له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاکه‌ى له‌ساڵى نوێدا دووچارى حه‌وته‌م شکست هات

له‌یاریه‌كى دواخراوى هه‌فته‌ى 31 دا لیسته‌ر سیتى ئارسناڵى دووچارى شكست كرد
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌، له‌یاریه‌كى دواخراو له‌هه‌فته‌ى 31ى خولى نایابى ئینگلیزى ، یانه‌ى لیسته‌ر سیتى میواندارى ئارسناڵى كرد ، لیسته‌ر له‌و یاریه‌دا ئارسناڵى دووچارى شكست كرد كاتێك به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك یاریه‌كه‌ى لێبرده‌وه‌ .
گۆڵەکانی لیستەر سیتی له‌ڕێگای یاریزانان ئیهیانچۆ ،  جیمی ڤاردی ،  ریاز محرز تۆماركرا لە خولەکەکانی ١٤ ، ٧٦ ، ٨٩ .
تاكه‌ گۆله‌كه‌ى ئارسناڵ له‌ڕێگاى یاریزان ئۆبامیانگ تۆمار كرا له‌خوله‌كى 53 .
ئارسناڵ له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى له‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگ له‌ساڵى 2018  له‌كۆى حه‌وت یاریدا  نه‌یتوانىیوه‌  سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت  سه‌رجه‌م یاریه‌كانى دۆڕاندووه‌ . 

 ئارسیناڵ  له‌ڕیزبه‌ندى خول به‌  ٦٠ خاڵ لە پلەی شەشەمدایه‌ ،  لیسته‌ر سیتى به‌ 47 خاڵ له‌پله‌ى نۆیه‌مى ڕیزبه‌ندى دایه‌ 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.