Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:57

له‌ سنه‌ فه‌رهه‌نگێکی زانستی کوردی بڵاوکرایه‌وه‌

خاوه‌نی 93 هه‌زار ده‌روازه‌یه‌
کوردستان TV
100%

دوای 10 ساڵ كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگی كوردی _كوردی و فارسی ، دوێنێ سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8/5/2018 له‌ رێوره‌سمێكی پڕ شكۆداو به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نووسه‌ر ، شاعیر ، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی كورد  له‌ زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌ " فه‌رهه‌نگی زانستی كوردستان " چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ .

 ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ كاملترین فه‌رهه‌نگی مێژووی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردیه‌ كه‌ خاوه‌نی 93 هه‌زار ده‌روازه‌یه‌ و له‌ لایه‌ن گرووپێكی كاری توێژینه‌وه‌ له‌ زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی " ماجید مه‌ردۆخ رۆحانی " له‌ چوار به‌رگدا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

به‌رێوه‌به‌ری به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له‌ زانكۆی كوردستان  دكتۆر " به‌ختیار سه‌جادی " ئاشكرایده‌كات ،330 ساڵ پێش ئێستا یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی به‌ ناوی " نه‌وبه‌هار " له‌ لایه‌ن " ئه‌حمه‌دی خانی " ه‌وه‌ نووسراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دووه‌مین فه‌رهه‌نگی نووسراوی كوردی 140 ساڵ نێوانیان هه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن شێخ مه‌عرووفی نۆدهییه‌وه‌ نووسراوه‌ .

دكتۆر به‌ختیار وتیشی ، له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ تاكو ئێستا زیاتر له‌ 100 فه‌رهه‌نگی كوردی نووسراون كه‌ زۆربه‌یان فه‌رهه‌نگی ناو و فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ و وشه‌كانن ، ته‌نیا 20 دانه‌ له‌م فه‌رهه‌نگانه‌ ناچنه‌ ه‌م خانه‌یه‌وه‌ ، له‌وانه‌ش فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه‌بۆرینه‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.