Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:27

بڕیار له‌سه‌ر بنزیما درا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى وه‌یاخود به‌ڕێکردنى له‌ڕیزه‌کانى ریال مه‌درید

له‌وه‌رزى داهاتوو چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه‌ چى ده‌بێت له‌ناوه‌ڕۆك بیزانه‌
کوردستان TV
100%


پێگه‌ى  ئه‌ی بی سی ئیسپانی بڵاوى كرده‌وه‌ ، یانه‌ى ریال مه‌درید گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌ كه‌ بۆ وه‌رزى داهاتووش یاریزان كه‌ریم بنزیما بهێڵێته‌وه‌ ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو له‌ئێستادا له‌كاتێكى باشدایه‌ بۆ یانه‌كه‌ تایبه‌ له‌چامپیۆنس لیگ له‌به‌رامبه‌ر بایرن توانى دووگۆل تۆمار بكات و وه‌له‌كلاسیكۆ به‌ئاستێكى باشه‌وه‌ بیندرا ، پێگه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت باش بوونى بنزیما له‌ئێستا تایبه‌ت له‌و دوو یاریه‌دا كه‌ئاستێكى به‌رزى نیشانداوه‌ بۆ ریال مه‌درید   ئه‌وا یانه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ى بیهێڵێته‌وه‌ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كورسى یه‌ده‌گیش بێت 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.