Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:41

فیلمی " گول نسا " له‌ ئه‌مریکا خه‌ڵات ده‌کرێت

له‌ ساڵی 1968 ه‌ وه‌ باشترینه‌كانی بواری سینه‌مایی له‌ ئاستی جیهانی هه‌ڵده‌بژێردرێت
کوردستان TV
100%


فیلمی كوردی ( گوڵ نسا ) له‌ یه‌كه‌مین به‌شداری  نێو نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا ، به‌شداری له‌ ( 51 ) ه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئه‌مریكا كرد و خه‌ڵاتی رێمی به‌ده‌ستهێنا .

له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری كورد " سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ " و نووسینی " ڤیدا ساڵحی " دا  ئم فیلمه‌ وه‌ك به‌ربژێرێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ، به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هۆستۆن كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا توانیویه‌تی خه‌ڵاتی " رێمی " فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئه‌مریكا به‌ده‌ست بهێنێت .

چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌ ده‌رباره‌ی ژن و مێردێكی ئه‌فغانییه‌ به‌ ناوه‌كانی ( گول مه‌مه‌د و گول نه‌سا ) كاتێكه‌ ئاواره‌ی وڵاتی ئیران ده‌بن و له‌ كارگه‌یه‌كی كوره‌ی خشتبڕی كارده‌كه‌ن و له‌ ئه‌نجامی ژماره‌یك رووداو ژیانی ئه‌و ژن و مێرده‌ گۆرانكاری سه‌یریان به‌سه‌ردا دێت .

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌گه‌ل فێستیڤاڵه‌كانی "سان فرانسیسكۆ و نیۆیۆرک" به‌ یه‌كێك له‌ سێ فێستیڤاڵه‌ گرنگه‌كانی فیلمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌ ساڵی 1968 ه‌ وه‌ باشترینه‌كانی بواری سینه‌مایی له‌ ئاستی جیهانی هه‌ڵده‌بژێردرێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.