له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قام ، كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا به به‌شداری 27 وڵات له شاری به‌غدا به‌رێوه‌چوو ، كچه شانۆكاری كورد " شه‌یما مه‌حمود " وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری كورد هه‌ڵبژێردرا .
شه‌یما مه‌حمود ، ناسراو به شه‌یما جاف ئاشكرایده‌كات ،هونه‌ری شانۆ و نواندن هه‌موو ژیانی ئه‌ون ، چونكه هۆی ده‌رخستنی ئازاره‌كانی كۆمه‌ڵگایه له هه‌موو روویه‌كه‌وه و هه‌روه‌ها وه‌ك كچه كوردێك بووه به جێی سه‌رسورمانی فێستسڤالهكهی به‌غدا ، وتیشی ئه‌و زیاتر له نواندنی شانۆی تراجیدی سه‌ركه‌وتووه هه‌ر بۆیه زیاتر له‌م شانۆگه‌ریانه‌دا بهشداریدهكات كه دۆخی مه‌رگه‌سات پیشان ده‌ده‌ن .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌رای دیاریكردنی وه‌ك باشترین كچه ئه‌كته‌ر له فێستیڤاڵی نیوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌ر شه‌قام ، هه‌ر ئه‌مساڵ له فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی كه‌ركوك خه‌ڵاتی دووه‌می بۆ ئه‌كته‌ری كچ به‌ده‌ستهێنا .
جێی باسه، شه‌یما جاف ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و یه‌كێكه له شانۆكاره دیاره‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ، له ئێستادا قوتابیه له قۆناغی( 4 ) ی به‌شی شانۆ له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كفری .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.