Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:06

چوار حزبی ناکۆک له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هاوپه‌یمانێتیان پێکهێنا

حه‌وت هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاتی توركیا
چوار حزبی ناكۆك له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هاوپه‌یمانێتیان پێكهێنا
کوردستان TV
100%

چوار حزبی ناكۆك له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هاوپه‌یمانێتییه‌كیان پێكهێناوه‌ تا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی توركیادا ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ ناوبراو و حزبه‌كه‌ی بكه‌ن و راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئازادیی راده‌ربڕین و راگه‌یاندن ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌وانه‌.

له‌كاتێكدا كه‌ حه‌وت هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاتی توركیا، چوار حزبی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا هاوپه‌یمانێتییه‌كیان پێكهێنا، كه‌ بریتین له‌ پارتی گه‌لی كۆماریی (CHO)  كه‌ پارتێكی چه‌پڕه‌وه‌، حزبی راستڕه‌وی باش (IYI)، حزبی ئیسلامیی " به‌خته‌وه‌ریی "، وه‌ هه‌روه‌ها حزبی پارێزكاری " دیموكراتیك ".

بۆله‌نت ته‌زجان وته‌بێژی پارتی گه‌لی كۆماری كه‌ گه‌وره‌ترین حزبی ئۆپۆزیسیۆنی توركیایه‌، به‌ راگه‌یاندنه‌كانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ر چوار حزبه‌كه‌ له‌سه‌ر گرنگترین پرسه‌كان رێككه‌وتوون و هه‌ڵبه‌ت گرنگترین ئامانجیان به‌رقه‌راربوونی دووباره‌ی ئازادیی راده‌ربڕین و راگه‌یاندنه‌. هه‌ره‌وها سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای دادوه‌ریی توركیایان به‌ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ئامانجه‌ گرنگه‌كانی خۆیان وه‌سفكرد.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.