نێچیرڤان بارزانی رایگهیاند: هەموو لایەک ئاگادارن پارتی زۆری لا مەبەست بوو هەموو هێزە کوردستانییەکان پێکەوە بڕیاربدەن، چ بە بەشداریکردن چ بە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، بەداخەوە ئەو یەکڕیزییە دروستنەبوو.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان به جەختکردنەوە لەوەی ناحەزان و هەندێک لایەن ویستیان هەڵبژاردن بۆ لاوازکردنی پارتی بقۆزنەوە، داوای لە لایەنگرانی حیزبەکەی کرد بە هێز و گڕوتینەوە بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و، بیسەلمێنن کە پارتی وەک هەمیشە هێزی یەکەمی کوردستانە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 29-4-2018 لە هەولێر بەشداری کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لایهنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوارچێوەی كەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی پارتی ژمارە 184 ڕای گەیاند، دەبێت ڕۆژی دەنگدان بیسەلمێنین كە پارتی پێشەنگە و هێزی یەكەمی كوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەكەیدا ڕایگەیاند: پارتی مەبەستی بوو هەموو هێزە سیاسییە كوردستانییەكان بڕیار بدەن لەسەر بەشداریكردن یان نەكردن بۆ هەڵبژاردن، بەڵام ئەو یەكڕیزییە دروست نەبووە.
نێچیرڤان بارزانی گوتی، ئەو هەڵبژاردنە بۆ پارتی گرنگی تایبەتی هەیە و پێویستە هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە گرنگی ئەو هەڵبژاردنە تێبگەن و لە چوارچێوەی بازنەی خۆیان هەوڵی دەنگی زیاتر بۆ پارتی بدەن.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: هەموو لایەک ئاگادارن پارتی زۆری لا مەبەست بوو هەموو هێزە کوردستانییەکان پێکەوە بڕیاربدەن، چ بە بەشداریکردن چ بە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، بەداخەوە ئەو یەکڕیزییە دروستنەبوو، بەپێچەوانەوە هەندێک لایەن و ناحەزانی پارتی بە حیسابی خۆیان ویستیان هەڵبژاردنەکانیش بۆ لاوازکردنی پارتی بقۆزنەوە، بۆیە دەبێت بە هێز و گڕوتینەوە هەموومان پێکەوە بەشداری لەو هەڵبژاردنە بکەین و، بۆ ناحەزانی پارتی بیسەلمێنین کە پارتی پێشەنگە، پارتی وەک هەمیشە هێزی یەکەمی کوردستانە، هێزی پاراستنی مافەکان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە.
بریاره ڕۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و پارتی بە ژمارە 184 بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.