Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:29

ئێران ده‌ڵێت ئه‌مریکا شایسته‌یی ئه‌وه‌ی نییه‌ نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ردووک کۆریا بکات

وه‌رزی نوێ و مێژوویی نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا ده‌بێت
ئێران ده‌ڵێت ئه‌مریكا شایسته‌یی ئه‌وه‌ی نییه‌ نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ردووك كۆریا بكات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای پێشوازیی له‌ هه‌وڵ و كرداره‌كانی رێبه‌رانی هه‌ردوو كۆریای باكوور و باشوور بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان نێوانیان، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ سووره‌ كه‌ ئه‌مریكا شایسته‌یی و پێگه‌ی ئه‌وه‌ی نییه‌ نێوه‌ندگیریی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ بكات.

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ وه‌رزی نوێ و مێژوویی نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا ده‌بێت هۆشیارانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی دوولایه‌نه‌ و به‌بێ ده‌ستوه‌ردان و وروژاندنی وڵاتانی دوور له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ره‌خنه‌گرتن له‌ رێكاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر رێكه‌ونته‌ ئه‌تۆمییه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی زلهێز، وتیشی كه‌ ئه‌مریكا شایسته‌یی ئه‌وه‌ی نییه‌ تا نێوه‌ندگیریی نێوان وڵاتان بكات.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.