كاتژمێر نزیك دووی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌رزه پردی شۆرش ئۆتۆمبێلێكی تاكسی كه جگه له شوفێر پێنج سه‌رنشینی دیكه‌شی تێدابوو، كه یه‌كیان ئافره‌تێك بوو له‌گه‌ڵ منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها سێ سه‌رنشینی دیكه كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون، به‌هۆی تیژرۆیی و لێخورین له‌ژێر كاریگه‌ری مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كانی شۆفێری ته‌كسییه‌كه، كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به راگری به‌رزه پرده‌كه و له‌دوای ئه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه ئاگری گرت .
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه چوار سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا كه له نێوانیان ژن و منداڵه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا كه هاوسه‌ر و منداڵی شۆفێره‌كه بوون و هه‌روه‌ها دوو له‌سه‌رنشینه عه‌ره‌به‌كانیش و هه‌روه‌ها شوفێره‌كه و سه‌رنشینێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی زامداربوون و تووشی سوتانی زۆر بوون و زیانێكی ماددی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.