عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌پۆستێكى چه‌ند ووشه‌یدا له‌سه‌رو به‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ى خه‌ڵكى پارێزگاى سلێمانى كردووه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه : كۆمه‌ڵێك دۆڕاوى دژه كوردستان له‌شه‌ست و شه‌شه‌وه له‌ژێر ناوى كوردایه‌تى ده‌ستیان به‌سه‌ر سلێمانى داگرتووه ، جگه له‌زیان و نائارامى هیچ به‌رهه‌مێكى دیكه‌یان نه‌بووه بۆ خه‌ڵك ، وه‌ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت دواین داهێنانیان فرۆشتنى كه‌ركوك بوو به‌حه‌شدى وه‌حشى و وه‌بێ ڕێزییه‌كانى مه‌حمود ڕه‌زا و ئالا ئه‌سه‌دى كه‌به‌پێشمه‌رگه و خوێنى شه‌هیدان ده‌یكه‌ن .
ته‌واوى پۆسته‌كه‌ى عه‌لى عه‌ونى كه‌له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌په‌ڕه‌ى خۆی بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌یه
عەیب نەبێت لە شەست و شەشەوە کۆمەڵێک دۆڕاوی دژە کوردستان لە ژێر دەمامکی کوردایەتی دەستیان بەسەر سلێمانیدا گرتووە.ئەوانە حەزی ناوچەگەرێتی و عەشیرەتبازییان بە کراسی مۆدێڕن بە کوردپەروەر و خەڵکی دڵ‌پاکی سلێمانی فرۆشتووە.
دوایین داھێنانیان فرۆشتنی کەرکووک بوو بە حەشدی وەحشی و داھێنانی ئامۆزاکەی نەوشیروان «مەحموود رەزا» و «ئاڵای ئەسەدی»بوو، لە سەر شاشەی کاناڵەکانی عەرەبەکان لە جاشێتی و جاسووسی و ناو بردنی پێشمەرگە بە ئەنفالچی ، دوای ئەوەی ئامۆزاکەی بە میلیشیا و چەتە ناوی بردبوون.
خەڵکی بەڕێزی سلێمانی ئێوە دەسەڵاتی جەلالیتان لە شەست و شەشەوە تا ئێستا تاقیکردووە، ڤێرژنی نوێی ئیبراھیم ئەحمەدتان لە بەرگی نەوشیروان بە ناوی گۆرانەوە تاقیکردەوە...ھزری دژایەتی سەربەخۆیی کوردستان لە کراسی نەوەی چاڤیلاند و کردار شەرتەی بەرھەم ساڵح جارێکی دیکە خەریکە لە خشتەتان ببات.ئێوە ھەموو ئەمانەتان لە دەسەڵات و لە بێدەسەڵاتیاندا تاقیکردووە، ئەم جارە دەنگ بدەن بە پارتی و بارزانی و دەسەڵاتی ئێمەش تاقی بکەنەوە ھەتا شارە حەیاتەکەتانیش وەک دھۆک و ھەولێر ئارامیی بە خۆیەوە ببینێت. ئەوە ئەرکی ئێوەیە ئەم گروپە لە کۆڵ خۆتان بکەنەوە.پێویستی بە مانگرتن و خۆپێشاندان و توند و تیژی نییە. دەنگیان پێمەدەن لە کۆڵتان دەبنەوە، دەنگ بدەن بە پارتی ئارامی و پێشکەوتن لە سلێمانی دێتە دی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.