په‌یامنێرى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان رایگه‌یاند: سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌رسێ گوندى مه‌نسور و دارا عه‌لى و ههفتغار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى داعشه‌وه داگیر كراوه
هه‌ربه پێى هه‌واڵه‌كه ژماره‌ى ئه‌و داعشانه‌ى چوونه‌ته ناوچه‌كه نزكهى 100 چه‌كدار ده‌بن به چه‌ندین ئۆتۆمبێڵ به‌سه‌ر هه‌رسێ گونده‌كه بڵاوه‌یان كردووه به ده‌نگى ته‌كبیرى اللهاكبر خه‌ڵكیان له چوونیان بۆ ناوچه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ى به‌وشدا تا ئێستا هیچ هێزێكى ئه‌منى به هاناى گووند نشینان نه‌چووه هیچ یه‌كه‌یه‌كى پۆلیس و سه‌ربازى له‌و ناوچانه بوونیان نییه
ئه‌و گوندانه‌ى كه‌وتوونه‌ته ده‌ستى داعش كوردنشینن و ده‌كه‌وێته نزیكى قه‌زاى داقووق دوورى له رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌غدا كه‌ركوك 15 ده‌قه ده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.