Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:32

ئارسناڵ هه‌ریه‌ک له‌ئینریکى و ئینێستاى ده‌وێـت

له‌هاوینه‌ گرێبه‌ستیان پێشكه‌ش ده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌پێى بڵاوكراوه‌كانى پێگه‌كانى به‌ریتانیا ، كارگێری یانه‌ى ئارسناڵى ئینگلیزى بڕیارى داوه‌ له‌هاوینه‌دا  ووتوێژ ئه‌نجام بدات له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌ئینریكى راهێنه‌رى پێشووى بارسێلۆنا ، وه‌ ئینێستا كاپتنى یانه‌ى بارسێلۆنا كه‌ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ كۆتا وه‌رزیتى له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى له‌هاوینه‌دا ڕیزه‌كانى یانه‌ جێدێڵێت به‌ره‌و خولى چینى . 
پێگه‌كانى به‌ریتانیا ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ئارسناڵ هه‌وڵى باش ده‌دات له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌ ئینریكى و ئینێستا تا له‌هاوینه‌دا سه‌ركه‌وتوبێـت له‌ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ى پێشووى بارسێلۆنا و ئینێستاى كاپتن . 
یانه‌ى ئارسناڵى ئینگلیزى له‌ژێر راهێنه‌رایه‌تى ڤینگه‌ر وه‌ك وه‌رزه‌كانى پێشوو به‌ئاستێكى خراپدا تیپه‌ڕده‌بێت ، تاكه‌ نازناو كه‌بتوانێ به‌ده‌ستى بهێنێ ئه‌ویش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه‌ كه‌له‌به‌رده‌مى ماوه‌ كه‌له‌خولى ئه‌وروپى بتوانێ سه‌ركه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ له‌پێناو بڕینى قۆناغێك بۆ نزیك بوونه‌وه‌ى له‌نازناوى خوله‌كه‌ .
ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌یه‌وێت به‌ئه‌نجامدانى ئه‌و دوو گرێبه‌سته‌ ڕیزه‌كانى یانه‌ به‌هێزتر بكات له‌پێناو ڕكابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كان له‌وه‌رزى داهاتوو له‌به‌شداریان له‌خول و پاڵه‌وانێتیه‌كاندا

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.