Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:35

موچه‌ى پۆلیسى پاسه‌وانان هاوتاى موچه‌ى هێزه‌کانى ناوخۆ ده‌کرێت

له‌مانگى داهاتوو ده‌خرێته‌ بوارى جێ به‌جێ كردن
کوردستان TV
100%


جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكارى وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، موچه‌ى پۆلیسى پاسه‌وانى و به‌رگرى  فریاكه‌وتن هاوتاى موچه‌ى هێزه‌كانى ناوخۆ ده‌كرێت . 
بریكاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌م مانگه‌ ناتواندرێت بڕیاره‌كه‌ بخرێته‌ بواری جێ به‌جێ كردن ، له‌مانگى داهاتوو ده‌ستكارى موچه‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى پاسه‌وانى ده‌كرێت و موچه‌كه‌یان باش ده‌كرێت له‌چاك كردنى هاوتاى هێزه‌كانى دیكه‌ى وه‌زاره‌ت

به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌م مانگه‌ بۆ موچه‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى پاسه‌وانى و به‌رگری فریاكه‌وتن بڕی سه‌د هه‌زار دینار زیاد كرا  ، بۆ مانگى داهاتوو ده‌ستكاری موچه‌ى ئه‌و هێزه‌ ده‌كرێت له‌چاك كردنى هاوتای موچه‌ى هێزه‌كانى دیكه‌ى ناوخۆ بێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.