Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:28

سه‌لاح ده‌لۆ: پارتى له‌که‌رکوک ده‌نگى بۆ هیچ لایه‌نێک نابێت، شه‌رعیه‌ت نادات به‌داگیر کاری

كه‌ركوك داگیر كراوه‌ و ئازادى تێیدا به‌رقه‌رار نیه‌
کوردستان TV
100%


له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ، هۆكارى بایكۆت كردنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر به‌شدارى نه‌كردنیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ و وه‌ده‌نگى پارتى بۆ كامه‌ لایه‌ن ده‌بێت له‌كاتێك بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كردووه‌ ، سه‌لاح ده‌لۆ به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گه‌رمیان - كه‌ركوك پارتى دیموكراتى كوردستان ، له‌لێدوانى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند : پارتى دیموكراتى كوردستان بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كردووه‌ له‌پارێزگاى كه‌ركوك ، نامانه‌وێت شه‌رعیه‌ت بده‌ین به‌ماوه‌ى درێژ كراوه‌ى شارێكى داگیر كراو به‌هێزى سه‌ربازى ، كه‌ركوك به‌ڕۆژگارێكى ناخۆش و داگیر كراوه‌ى دا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، ده‌نگده‌ر ئازادانه‌ ناتوانێ ده‌نگ بدات له‌شاره‌كه‌دا بۆیه‌ بایكۆتمان كردووه‌ وه‌ك پارتى دیموكراتى كوردستان ، وه‌ده‌نگمان بۆ هیچ لایه‌ن و كاندیدێك نابێت له‌قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى دیكه‌ ، شه‌رعیه‌ت ناده‌ینه‌ شارێك داگیركراوه‌ و حوكمى سه‌ربازى باڵا ده‌ست و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى بێ ئه‌وه‌ى یاسا تێیدا سه‌روه‌ر بێت سه‌رو ماڵى خه‌ڵك تێیدا پارێزراو بێت. 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.