به پێی هه‌واڵێكی پی ی‌و كه‌ی میدیا، بێستوون زه‌نگه‌نه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانسی راگه‌یاندووه: له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر راگرتنی گه‌شتی ئاسمانی توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گفتوگۆمان كرد، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا گفتوگۆی كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بابه‌تێكی سیاسیی نییه‌و سزادانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یه.
ده‌شڵێت: وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق به‌باڵیۆزی توركیای گوتووه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، عێراق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا رێگر ده‌بێت له نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌ی یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.