Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 10:02

تره‌مپ و مێرکڵ ده‌ستگیر ده‌کرێن

ڕه‌مه‌زان كادیرۆڤ سه‌رۆكى وڵاتى چیچان
ڕه‌مه‌زان كادیرۆڤ سه‌رۆكى وڵاتى چیچان
کوردستان TV
100%

ڕه‌مه‌زان كادیرۆڤ سه‌رۆكى وڵاتى چیچان رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌نجیڵا مێركڵ ده‌ستگیر ده‌كه‌ین.

به‌پێى هه‌واڵێكى روسیا ئه‌لیۆم دوێنى سێشه‌مه‌ 24ى نیسانى 2018، ڕه‌مه‌زان كادیرۆڤ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى روسیا 24، ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، یان ئه‌نجێلا مێركڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا بێنه‌ وڵاتى چیچان ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین و ده‌یانخه‌ینه‌ زیندانه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها وتى من له‌ هیچ سزایه‌ك ناترسم كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ به‌سه‌رمدا بیسه‌پێنن و هیچ موڵكێكم نییه‌ له‌و وڵاتانه‌ تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و تا ئێستاش سه‌ردانى ئه‌و وڵاتانه‌شم نه‌كردووه‌.

سه‌رۆكى وڵاتى چیچان هه‌روه‌ها وتیشى: ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ سزا ده‌ده‌ین كه‌ دژایه‌تى وڵاتى روسیاى هاوپه‌یمانمان ده‌كه‌ن و سزاكانمان به‌ پێى یاسا ده‌بێت نه‌ك به‌ پێى یاساى "به‌خێوكه‌رى مانگا". 

جێى ئاماژه‌یه‌ كادیرۆڤ له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ په‌خشكرا قسه‌ى له‌سه‌ر كێشه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناوخۆ كرد و هه‌روه‌ها باسى ڕۆڵى گه‌نجانى ره‌گه‌ز چیچانى كردووه‌ كه‌ به‌شدارن شان به‌شانی سه‌ربازانى روسیا له‌ سوریا. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.