دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ره‌كى ( حه‌ى وه‌حده‌ى ) شارى كه‌ركوك نزیك مزگه‌وتى وه‌حده ، هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى پڕ چه‌ك كرا‌و كهژمارهیهكى زۆر لههێزهكه به‌شداریان تێدا كردبوو ، هیَِرشیان كرده سه‌ر ماڵى پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوى وریا محه‌مه‌د ، كه‌دوای ئه‌وه‌ى دڵنیا بوون كه‌له‌ماڵ نه‌بووه ، ده‌ست درێژى گوله به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا ده‌كه‌ن و زیانى ماددى له‌خانووى خێزانه كورده ده‌كه‌ن و دواتر شوێنه‌كه جێ‌دێڵن .
له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى عێراقى و هێزه میلیشیاكانى شیعه ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركوك داگرت و داگیریان كرد ، به‌هۆى هاتنى ئه‌و هێزانه‌وه ڕه‌وشى شاره‌كه بهنائارامى دا تێپه‌ڕده‌بێت وێڕاى له‌ساته وه‌ختى هاتنى ئه‌و هێزانه هه‌زاران خێزانى كورد له‌كه‌ركوك له‌شوێن و جێگاى خۆی ئاواره بوو كهڕهوشى داگیر كاری پێ قه‌بوڵ كرا‌و نه‌بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.