حاكم "ئازاد حه‌مه‌د ئه‌مین" نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه و پابه‌ند بوون به په‌یڕه‌وی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌و ناویان تۆمار كردووه‌و فۆڕمی سودمه‌ندبوونیان بۆ وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوون پڕكردووه‌ته‌وه زه‌وی وه‌رده‌گرن.
راشیگه‌یاند: ئێمه لیستی ناوه‌كانمان بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ناردووه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیش بریار بوو یه‌كێك له‌و دوو پرژهمان بۆ جێبه‌جێ بكات كه ئێمه داوامانكردبوون، یه‌كه‌میان بریتی بوو له پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ رۆژنامه‌نووسان و میدیا كاران، دووه‌میان پێدانی زه‌وی نیشته‌جێبوون بوو به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان وه‌زاره‌تێكی تایبه‌تیان نیه تا له رێگه‌یه‌وه خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت، بۆئه ئێمه له ڕێگه‌ی سه‌ندیكاوه هه‌وڵمانداوه پارێزگاری له مافی ڕۆژنامهنوویان و داواكانیان بكه‌ین چونكه به‌شێكی زۆری رۆژنامه‌نووسان فه‌رمانبه‌ر نین له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی.
هه‌ر بۆیه ئێمه فۆرمه پڕكراوهكانمان نارد بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیش فۆڕمی پێدانی زه‌وی بۆ هه‌موو نووسینگهكانمان له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و گه‌رمیان و سۆران نارد و بڕیاری پێدانی زه‌وی نیشته‌جێبوونی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووساندا په‌سند كرد.
"ئازاد حه‌مه‌د ئه‌مین" راشیگه‌یاند: چاوه‌رێ بووین پێش 22ی نیسان وه‌ڵاممان بدرێته‌وه و مامهڵهیكانیان تێبپه‌ڕێندرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێت ئێمه مامه‌ڵه‌كانمان ته‌او كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان كردووه ئێستا بریار له ده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندایه.
راشیگه‌یاند: بۆیه داوا له ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه مامه‌ڵه‌ی پێدانی زه‌وی به رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران ته‌واو بكرێت و ئه‌وانیش سوودمه‌ند بن له پێدانی پارچه‌زه‌وی نیشته‌جێبوون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: پێشتر 4 قۆناغی زه‌ویمان به‌سه‌ر میدیاكاران و رۆژنامه‌نووساندا دابه‌شكردووه و ئه‌وه قۆناغی پێنجه‌می دابه‌شكردنی زه‌وییه به‌سه‌ر میدیاكاراندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.