Erbil 33°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:35

زێدان : ڕۆناڵدۆ ده‌زانێت چۆن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌کان

ڕێز له‌بایرن ده‌گرین یانه‌یه‌كى باش و سه‌ركه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%


زێدان ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى ، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر یاری یانه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر بایرن  له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ دواو ڕایگه‌یاند 

بۆ یاری ئه‌مشه‌ومان له‌به‌رامبه‌ر بایرن ئاماده‌ین بتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین ، له‌م وه‌رزه‌دا له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا باش بووین جیاواز له‌لالیگا ، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتووبین له‌م قۆناغه‌شدا ،  توانایه‌كى باشى خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان ، وه‌ته‌واوى یاریزانانمان ئاماده‌ن بۆ ئه‌م یاریه‌  وه‌له‌ڕووى جه‌سته‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ئارام بۆ یاریه‌كه‌ ئاماده‌ین و سه‌رجه‌م یاریزانانمان حه‌ز به‌یاری كردن له‌به‌رامبه‌ر بایرن ده‌كه‌ن ، وێڕاى ئه‌وه‌ى بایرن یانه‌یه‌كى باش و به‌قۆناغێكى باشدا تێپه‌ڕده‌بێت و ڕێزیان لێده‌گرین ، وه‌خاوه‌ن ڕاهێنه‌رێكى به‌توانا و سه‌ركه‌وتووه‌ . 

زێدان له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ گرنگى به‌شدارى هه‌ریه‌ك له‌ڕامۆسى كاپتن و ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ ڕۆناڵدۆى ڕاگه‌یاند كه‌به‌شدارى ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ یانه‌كه‌ گرنگه‌ ، وه‌زێدان هیواشى خواست ڕۆناڵدۆ وه‌ك یاریه‌كانى پێشوو بتوانێ سه‌ركه‌وتن بۆ ڕیال به‌ده‌ست بهێنێت وه‌خۆشى ده‌زانێ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان چۆن گۆل تۆمار ده‌كات و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت 

 

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، بایرن میونشن میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.